AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٤ ١٥:٠٧

بەرپرسی موخابراتی کوردستان:

٥١٨ گوندی کوردستان ئینترنێتی خێرایان هەیە

٥١٨ گوندی کوردستان ئینترنێتی خێرایان هەیە

بەرپرسی موخابراتی کوردستان وتی: ئێستا ٥١٨ گوند لە کوردستان ئینتێرنێتی خێرایان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئازاد حکمەت ڕایگەیاند: کەڵکوەرگرتن لە ئینتێرنێتی ADSL لە گوندەکانی پارێزگا لە ٧ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٨١ لەسەد گەشەی هەبووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا ٥١٨ گوند لە کوردستان ئینترنێتی خێرایان هەیە و بە لابردنی کابلی زۆر و سیستەمی کۆن و جێگر کردنی تەکنۆلۆژیای نوێ لە ئەمساڵدا ڕەوتی بەهرەمەند بوونی گوندەکانی پارێزگا لە ئینتێرنێت زیادی کردووە.

حکمەت بە ئاماژە بە ئەوەی کە تا ئێستا ١٥٤ کیۆمەتر فیبری نووری گوندی و ٢٠ کیلۆمەتر فیبری شاری لە پارێزگا بەڕێوە چووە، زیادی کرد: هەموو شارۆچکە پیشەییە چالاکەکانی پاریزگا بە فیبری تیشکی تەیار کراون و ژێرخانی پێویست بۆ بەکارهێنانی ئەو بەستێنە لە یەکە پیشەییەکانی ناوچەی تایبەتی ئابووری بانەش دانراوە.

News ID 35203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha